
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، فۆتۆ - وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق باس لە کۆبوونەوەی وەزیرانی سێ وڵات لەگەڵ نوێنەرانی 'هەسەدە' لە بەغدا کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکاندا بەگوێرەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق؛ ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، دۆسیەی سووریا، هەماهەنگی بەغدا و ئەنقەرە و دیمەشق دەربارەی پرسی ئاسایش و ئابووریی. سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەکان بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییە دزەپێکراوانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئامانج لە سەردانەکەی فیدان، بە مەبەستی ئامادەکاریی بووە بۆ کۆبوونەوەیەک لە عێراق لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سووریا و عێراق و تورکیا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'.
لە لایەکی دیکەوە: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان دا تاوتوێی بارودۆخی دەوروبەرمان کرد، بە تایبەتیش دۆخی سووریا و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان تورکیا و عێراق دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی سووریا هەیە، ئێمەش لە پەیوەندیی بەردەوام داین لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی دیمەشق، هەوڵ دەدەین دەربارەی چەندین پرس هەماهەنگییمان هەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هاکان فیدان لە کۆنگرەڕۆژنامەوانییەکە گوتی: پەیوەندی نێوان عێراق و سووریا گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە، وەک تورکیا ئامادەین بۆ پشتیوانیکردنی ئەو پەیوەندییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە