
نمایشی چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنان لەدرێژەی پەیامێکیدا، سوپاسی حکومەت و گەل و مەرجەعییەتی عێراقی کرد بۆ ئەو پشتیووانیکردنەی لوبنان و حیزبوڵڵا لە جەنگی دژی ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: سوپاسی عێراق و مەرجەعییەت و گەلە بەخشندەکەی دەکەین بۆ ئەو پاڵپشتییەی پێشکەشی لوبنانیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ سەرکەوتنی غەززە سەرکەوتنە بۆ گەلی فەلەستین و بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە کە پشتگیریان کرد و بۆ هەموو خەڵکی ئازادی جیهان کە پشتگیری و پشتیووانیان کرد.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمینداری حیزبوڵڵا لە پەیامەکەیدا، پاساوەکانی درێژکردنەوەی ماوەی 60 ڕۆژیی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان ڕەتکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کشانەوەی سوپای لە لوبنان تا دوای 60 ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەست بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە 26-11-2024 بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ڕاگەیێنرا، بەپێی ڕێککەوتنەکەش بێت پێش تەواوبوونی ماوەکە دەبێت ئیسرائیل لە خاکی لوبنان بکشێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە 29-10-2024 حیزبوڵڵای لوبنان، نەعیم قاسمی وەکو ئەمینداری گشتیی حیزبەکە دیاریکرد، ئەوەش دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە لە 27-09-2024.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە