وەزیری دەرەوەی عێراق: حکومەتی نوێی ئەمریکا هەڕەشەی لە عێراق نەکردووە
- عێراق
- 28 کانوونی دووەم

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، وێنە: middleeastmonitor
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە عێراق نەکردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا و چین بەهێزە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژی ئیسرائیل بۆ پاڵپشتیکردنی حیزبوڵڵا و حەماس لە جەنگیان دژی ئەو وڵاتە، عێراق پەیامی هەڕەشەی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبوو بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنرێت، ئەم مەترسییەش دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا زیاتر بووە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕێکدا لە بەغدا ڕایگەیاند: "گوێمان لە هیچ هەڕەشەیەک لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرامبەر عێراق نەبووە و خولی پێنجەمی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە و بەرفراوان دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتیان کردبووەوە کە لە دانوستاندن و گفتوگۆدان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لەپێناو هەڵوەشاندنەوەیان، بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێکی کرداری لەم بارەیەوە نەنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە