کۆمپانیای بی پی بەریتانی بۆ ئاڤا: لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستبەکار دەبین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم

ئەندازیارێکی کێڵگەی نەوت. فۆتۆ - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان کۆمپانیای BPـی بەریتانی و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ بکرێت، دواتریش بە کرداری لەو پارێزگایەدا دەستبەکاردەبن.
چیرۆکی سەرەکی: 15-01-2025 لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەندەن، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆکرد.
لێدوانی فەرمی: زەید یاسری، سەرۆکی لقی عێراقی کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPى بهریتانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ وەزارەتی نەوت بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەردەوامن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: لێکتێگەیشتنەکەش نۆژەنکردنەوە و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی قوبەی بابا و بای حەسەن و جمبور و خەباز و وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و گەڕان بەدوای بیرەنەوتی نوێش لەخۆدەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 13ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق و کۆمپانیای (BP) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕیفراندۆمی لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140دا نەکردووە و چارەنووسی یەکلانەکردوونەتەوە، ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات بەبێ ئەوەی ماددەکانی دەستوور بەگشتی و ماددەی 140 و 112 بەتایبەت لەبەرچاو بگرێت، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوورە و قبوڵی ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 چرکە لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە