وەزیری کارەبای عێراق: لەبارەی وزە و غاز هەماهەنگیی زۆرمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە
- عێراق
- 29 کانوونی دووەم

زیاد فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە پانێڵێکی کۆنگرەی عێراق بۆ وزە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق، بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا داوای غازی کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و دەشڵێت هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 28ی ئەم مانگە کۆنگرەی عێراق بۆ وزە لە بەغدا دەستیپێکرد و ئەمڕۆ دوو ڕۆژە بەردەوامە، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵە سەرەکییەکانی کۆنگرەکە بەشدارن و پڕکردنەوەی بۆشایی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەمڕۆیە.
لێدوانە فەرمییەکان:
- زیاد فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە پانێڵێکی کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند: هەماهەنگییەکی زۆر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە هاوردەکردنی وزە و غاز، هاوینی ڕابردوو خواست لەسەر کارەبا گەیشتە 48 هەزار مێگاوات، لەکاتێکدا بەرهەمهێنان 27 هەزار مێگاوات بوو، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا وەزارەت گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای "مەسدەر"ی ئیماراتی دەکات بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی هەزار مێگاوات کارەبای دیکە.
- ئەحمەد ئەلموسەوی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران وەزارەتی کارەبای ڕاسپاردووە بەکڕینی 100 ملیۆن مەتر سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای هیلال کە لەو کێڵگەیە کار دەکات و لەئێستاشدا لە قۆناغی دانوستانداین لەگەڵ کۆمپانیاکە بۆ کڕینی ئەو ڕێژە غازە".
گوتیشی: "وەزارەتی کارەبا پلانی ستراتیژیی هەیە بۆ دروستکردنی چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر و نیمچە ڕێککەوتنێك هەیە لەگەڵ کۆمپانیای "سیمنز ئای جی" بۆ دروستکردنی وێستەگەی غازی بە ڕێژەی 35 هەزار مێگاوات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە