
کۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەكو ئێستا لە كۆبوونەوەدان و كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لە هی دوێنێ فراوانتر دەبێت و كاتێكی زیاتر دەخایەنێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی پێنجشەممە 30-1-2025، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی مووچە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانێك گەیشتنە شاری بەغدا، دوێنێ هەینی لە هۆتێل بەغدا كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێری كرا و ئەمڕۆش لە كاتژمێر (8:00)ەوە كۆبوونەوەی دووەم دەستی پێكردووە و ئەوەی ئەمڕۆ كاتێكی زیاتر دەخایەنێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند: ئێستا هەردوو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆبوونەوەدان، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا بەشێك لە گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت، ئەمڕۆ گفتوگۆكان فراوانتر بن لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ.
زانیاریی زیاتر: بابەتەكانی گفتوگۆی ئەمڕۆی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق بریتین لەم خاڵانە:
- تەرازووی پێداچوونەوەی مووچەی مانگەكانی ساڵی ڕابردوو.
-شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە.
-تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
- پڕۆژەی هەژماری من.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكە بەشدار نییە و دوێنێ دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە بە شاندی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند كە گەشتی پارێزگایەكی عێراقی هەیە و پێی ناكرێت بۆ كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە ئامادە بێت ئەگەری ئەوە هەیە بۆ كۆبوونەوەی سبەی یەكشەممە 2-2-2025 بەشدار بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە