
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە کەمێکی دیکە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەتەکان ڕابگەیێنێت؛ ئاڤا زانیویەتی سبەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی مووچە وەردەگرن، لەدوای ئەوانیش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی مووچەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ هەرێمی کوردستان نارد بۆ مووچەی مانگی یەک. ڕێککەوتنی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراقیش بەشێوەیەکە هەموو مانگێک مووچەی مووچەخۆران بێ کێشە بینێرن.
زانیاریی تایبەت: بەپێی سیستەمی نوێی مووچە، وەزارەتی دارایی ناتوانێت لە دوو ڕۆژدا مووچە دابەش بکات وەک بڵاوکراوەتەوە، ئاڤا زانیویەتی ئەمشەو لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێ، لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، ڕەنگە تا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەردەوام بێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا سبەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی مووچە وەردەگرن، لەدوای ئەوانیش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا مووچە بەپێی سیستمە پەیرۆل دابەش دەکرێت کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی و نوێیە و یەکەم مانگە جێبەجێ ئەکرێت، بەپێی ئەم سیستمە هەر وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەک زووتر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئامادەکربێت و ناردبێتی، واتە زووتر و باشتر خۆی لەگەڵ سیستمەکە گونجاندبێت، مووچەی فەرمانبەرانی ئەوان سەرەتا دابەش دەکرێت، سیستەمە ئەلیکترۆنییە و ناتوانرێ پێش و پاشی پێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات