
دادگەی فیدراڵی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دژ بە فەرمانە سالارییەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنبار بڕیاریاندا سبەی لە هەموو دامودەزگاکانی پارێزگاکانیاندا دەوام ڕابگیرێت و بکرێتە پشوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 21ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکی مشتومڕئامێزدا و بەیەک پاکێج یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد، لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێکیش ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی فەرمانێکی سالاری بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەهەرسێ یاساکە دەرکرد، تا ئەو کاتەی دادگاکە بڕیاری خۆی لەبارەی دەستورییبوونیان دەردەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی خۆجێی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بەیانیی و پارێزگای ئەنباریش بۆ سێ ڕۆژ بڕیاریاندا دەوام ڕابگرن، حکومەتی ناوخۆیی ئەو سێ پارێزگایە دەڵێن، هەموو ڕێکارێک ڕەتدەکەنەوە کە پێچەوانەی بنەمای دادپەروەریی بێت و مافی خەڵکی بێتاوان بێبەش بکات لە سوودمەندبوون لە یاساکە و بەدەستهێنانەوەی شکۆ و ئازادییان.
ئەمەش بزانە: محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدومیش دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، داوای خۆپیشاندانی فراوان کرد و دەڵێت، دادگای فیدراڵی نادەستورییە و بە سیاسی کراوە، ڕێزیش لە ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان ناگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لای خۆیەوە هاوپەیمانی سیادەی سوننەکانیش سەرسوڕمانی قووڵی خۆی دەربڕی لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی و پێیوایە ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە دەدرێن "کاردانەوە و کاریگەریی نەرێنییان لەسەر سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە