
شاندی ئیمرالی سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن
ئاڤا نیوز
شاندی ئیمرالی لە 16ی شوبات سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە، هاوکات بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە.
بۆچی گرنگە: ئامانجی سەردانەکە، شاندەکە ناوەڕۆکی دوو کۆبوونەوەکەی پێشوویان لەگەڵ ئۆجەلان بۆ سەرۆک بارزانی باس دەکەن، هەروەها دەیانەوێت دیدگا و بۆچوون و پێشنیارەکانی سەرۆک بارزانی لەسەر ئەو پرسە وەربگرن، دواتریش کە گەڕانەوە ئیمرالی ئەو پێشنیارانە بە ئۆجەلان دەگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی ئیمرالی کە لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و سڕ سورەیا ئۆندار، کێسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی ناوچەکان (دەبەپە) لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی پێک دێن، بڕیاروایە ڕۆژی 16ی شووبات بگەنە هەولێر، بەجیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەو شاندەی کە دووجار سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری کورد لە چاوپێکەوتنەک و سەردانیکردنی لایەنەکان بەردەوام دەبن، بۆ ئەمەش ڕۆژی 16ی شووبات، کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی هەولێر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیار وایە شاندەکە لە 17ی شوبات سەردانی سلێمانی بکەن و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆببنەوە.
قووڵتر: ئەم سەردانەی شاندەکە لە کاتێکدایە، بڕیار وایە ئۆجەلان لە داهاتوویەکی نزیکدا کە ئاماژە بە 15ی شوبات دەکرێت، پەیامێک لەسەر پرسی ئاشتەوایی کورد و "چەکدانانی پەکەکە" بڵاوبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین