
بینای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەموو ئەو سکاڵایانەی ڕەتکردنەوە کە پەیوەست بوون بە هەرێمی کوردستان لەنێویاندا هەڵوەشانەوەی هەردوو وەزارەتەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی چەند سکاڵایەک کە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی "خالید موستەفا حوسێن" و چەند پارێزەرێکەوە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوون، دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆی سەیری داواکانی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: سکاڵاکار خالید موستەفا حوسێن، داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردبوو، حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پابەند بکات بەوەی دیوان بۆ مەزهەب و ئایینەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەن و سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بێت، بەشێوەیەک کە دەستەی سەربەخۆبن لە ڕووی دارایی و کارگێڕییەوە و هەر یەکە و بەیاسایەکی تایبەت ڕێک بخرێت.
لە هەمان کاتدا: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان کە بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007ی پەرلەمانى کوردستان پێکهێنراوە، سکاڵاکار داوای کردبوو ئەو یاسایە بە نادەستوورى هەژمار بکرێت، پەرلەمان ناچار بکرێت دیوان بۆ ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان پێکبهێنێت و ببەسترێنەوە بە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە.
- سکاڵاکار هاوکات داوای کردبوو دادگاى باڵاى فیدراڵى، وەزارەتى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان بە نادەستوورى بزانێت، کە بەگوێرەى یاسای ژمارە 8ى ساڵى 2006 لە پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە. پەرلەمان و حکومەتى هەرێمى کوردستان ناچار بکرێن دەستەیەک بە ناوى "دامەزراوەى شەهیدان" پێکبهێنن کە سەر بە ئەنجوومەنى وەزیران بێت.
لەلایەکی دیکە: سکاڵایەکی دیکە بۆ لابردنی پێبژاردن (غەرامە)ی هاتووچۆ و غەرامەی تیژڕۆیی و ڕسوماتى مەرجى تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل تۆمار کرابوو، سکاڵاکار داوا دەکات سەرپشککردنی وەزیرى ناوخۆ بە زیادکردن یان کەمکردنەوەى ڕسومات و پێبژاردنى هاتووچۆ بەگوێرەى فەرمانى ژمارە 86 ی دەسەڵاتى ئیئتلاف لە 2004 بە نادەستوورى بناسێنێت.
-هاوکات سکاڵاکار داواى کردبوو ئەو ڕسوماتە هەڵبوەشێنرێتەوە، کە هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان دەیدەنە کۆمپانیاکانى مەرجى تووندوتۆڵى، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى ئەو پێبژاردنانەى تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل، کە لەسەر ڕێگەیەکى دیاریکراو و لە یەک ڕۆژدا دووبارە ببێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی دادگای باڵای فیدراڵی، دوای دادبینی لەسەر ئەو داوایانەی لەو بارەوە پێشکەشی کرابوون ئەوانەی دژی پەرلەمان و یاساکانی هەرێمی کوردستان بوون، دادگا سەرجەمیانی ڕەتکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە