هەرێمی کوردستان و تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان پەرە پێدەدەن
- کوردستان
- 12 شوبات

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیمشەک وەزیری دارایی تورکیا. وێنە - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا، تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنانی، لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد.
وێنە گەورەکە: لە بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران، مەسرو بارزانی لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک وەزیری دارایی تورکیا چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ کرا.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-02-12، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە، جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوە بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی هێلی ئاسنین، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین