عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیستی ڕەوتی هەڵوێست
ئاڤا نیوز
بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی دامودەزگا هەستیارەكانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح وێنەی گیراوە و بۆ میدیای 'صابرین نیوز'ـی سەر بە حەشدی شەعبی نێردراوە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. داوادەكرێت داواكاری گشتی بەتۆمەتی لەدژی ئارامی و سەقامگیریی قەوارەی هەرێمی كوردستان، داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی ئەو پەرلەمانتارە بكات و سكاڵای یاسایی لەدژی بجووڵێندرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: چالاكانی سیاسی دەڵێن، خراپ بەكارهێنانی ئیمتیازی پارێزبەندیی یاسایی لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە بۆ بەرژەوەندی لایەنێك كە بە ئاشكرا دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكات، تاوانە و زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیاری دەستكەوتووە و ژمارەیەك چالاكی سیاسی و ڕێكخراوی مەدەنی بەنیازن سكاڵا لەسەر پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح تۆمار بكەن لەسەر وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەی وێنەی كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان لەكاتی ئەركدا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە كردووە، دەردەكەوێت دۆخی ئێستای پەرلەمانی كوردستان لە بەرژەوەندی كردە تاوانكارییەكەی عەلی حەمە ساڵحە، چونكە هێشتا نە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێكهێنراوە، نە دانیشتنە ئاساییەكانی پەرلەمان دەستیپێكردووە تا بەزۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، دەنگ لەسەر وەرگرتنەوەی پارێزبەندی ئەو پەرلەمانتارە بدرێت.
یاسا لەم بابەتە چی دەڵێت؟
بەگووتەی شارەزایێكی یاسایی نێو دەزگای داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، كاندیدی دەرچوو دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە پەرلەمانتار، نابێت هیچ ڕێكارێكی تۆمەتباركردنی بكەوێتەسەر بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماددەی 24 لە یاسای پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان پرسی پارێزبەندیی پەرلەمانی ڕێكخستووە و بەگوێرەی بڕگەی یەكەمی ماددەكە، ئەندامی پەرلەمان لە ڕۆژی سوێندخواردنی یاساییەوە پارێزبەندیی پەرلەمانی دەبێت و ناتوانێت بەبێ مۆڵەتی پەرلەمان تەنازولی لێ بکات.
ئەمەش بزانە: لە بڕگەكانی چوارەم تا هەشتەمی هەمان ماددە باس لە هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتار كراوە كە:
- پێویستی بە دەنگی زۆرینەی ئامادەبووانی پەرلەمانە و لە دەرەوەی وەرزەکانی یاسادانانیش دەستەی سەرۆکایەتیی بڕیار لەسەر هەڵگرتنی دەدات.
- بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی، تەنیا بۆ ئەو کردە تاوانییەیە کە لە داواکەی دادوەردا هاتووە لەسەر کردەکانی تری ئەندام جێبەجێ نابێت. واتە دەبێت سەرەتا دادوەر بڕیار بدات لەسەر ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە بە چ تاوانێك تۆمەتبارە، تاوەكو پارێزبەندییەكە لەسەر بنەمای دادگاییكردنی لەو تاوانە، لێی وەربگیرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران