
ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانی جێبەجێکردنی خانەنشینی سەربازی ژمارەی 3ـی 2010ـی دەکرد، دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و لەمەودوا خانەنشینانی نوێی سەربازی هاوشێوەی هاوتاکانیان لە عێراق مووچە و ئیمتازاتەکان وەردەگرن، 5 هەزار و 600 کەسیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی ئەو بڕیارە پێکەوە خانەنشین دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەوانەی لە 31-12-2024 خانەنشین دەبن مووچەیان بەپێی هاوکێشەیەک دەگۆڕێت. گۆڕانکارییەکەش بەپێی یاسای ژمارەی (3)ـی 2010ی خانەنشینی سەربازییە و بەمجۆریە: مووچەی بنەڕەتی لەگەڵ پلەکەی دەکرێتە بنەما، ساڵانی خزمەتی بۆ دیاری دەکرێت، دواتر دێتەوە سەر هاوکێشەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارەی 9ـی 2014، ئەمەش بەپێی هاوکێشەیەک، بەڵام وەکو فەرمانبەری مەدەنی نییە و دوو یاسا تێکەڵ دەکرێن.
هاوکێشەکە بەمشێوەیە:
٠ مووچەی بنەڕەتی جاران ساڵانی خزمەت جاران 2.5 ئینجا دابەشی 100 دەکرێت و مووچەی بنەڕەتی بۆ دەردەچێت.
٠ دواتر 100هەزار دەرماڵەی بارگرانی ژیانیان لەگەڵ بڕوانامە بۆ هەژمار دەکرێت.
٠ بەمجۆرە بێت 100% گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینی دروست دەبێت و مووچەی هیچ خانەنشینێکی پێشمەرگە لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت.
٠ سەبارەت بە بڕوانامە لە یاسای خانەنشینی کوردستان، پێشتر بەمجۆرە بووە:
بڕوانامەی ئامادەیی 15%
بڕوانامەی دبلۆم 25%
بڕوانامەی بەکالۆریۆس 45%
بڕوانامەی ماستەر 75%
بڕوانامەی دکتۆرا 100%
گۆڕانکاری لە دەرماڵەی بڕوانامە: بەپێی یاسای عێراق، بڕوانامەکان دەگۆرێت و بەمجۆرەی لێ دێت و بڕوانامەی ئامادەیی هەژمار ناکرێت:
بڕوانامەی پەیمانگە 5%
بڕوانامەی بەکالۆریۆس 10%
بڕوانامەی ماستەر 15%
بڕوانامەی دکتۆرا 20%
لێدوانی فەرمی: هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوانەی مووچەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە زۆرباش دەبێت:
٠ ئەوانەی مووچەیان لە 500 هەزار کەمترە مووچەیان دەبێتە 500 هەزار دینار، هاوشێوەی خانەنشینانی مەدەنیش 100 هەزار دینارەکەی دەرماڵەی بارگرانی ژیان وەردەگرن بەمەش مووچەیان دەبێتە 600 هەزار دینار.
٠ ئەوانەی مووچەیانی لە ملیۆنێک کەمتر بێت 100 هەزار دینار دەرماڵەکەیان بۆ دەبەسترێت و ئەمەش زیاد دەکات.
٠ ئەو خانەنشینانەی ژمارەی ساڵانی خزمەتیان زۆر بێت مووچەیان زیاد دەکات و ئەوەی ساڵانی خزمەتی کەم بێت مووچەکەی کەم دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی وەرگرتنی 18 مووچەکە، واتا کۆتایی پاداشتی خانەنشینی، هادی ئەکرەم دەڵێت: ئەوەی 25 ساڵ خزمەتی زیاتر بێت و مەرجەکان بیگرێتەوە وەک فەرمانبەری ئاسایی 18 مووچەکەی پێدەدرێت. پێویستە خانەنشینەکە 25 ساڵ خزمەتی هەبێت و 180 ڕۆژیش مۆڵەتی کۆکراوەی هەبێت، بەمجۆرە بەغدا 12 مووچەی کاملیان پێدەدات، لەو شوێنەی دەوامیش دەکەن 6 مووچەی بنەڕەتی وەردەگرن. ئەوانەی 25 ساڵ کەمتریش خزمەتیان هەیە، تەنیا شەش موووچە بنەڕەتییەکە وەردەگرن، بە مەرجێک 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بەوانەشی لە ڕابردوو خانەنشینکراون، هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە و وەک خۆیان پێشووتر چۆن مووچەیان وەرگرتووە ئێستاش هەر وا مووچە وەردەگرن. ئەم بابەتە دەکەوێتە داهاتوو، پێویستی بە ڕێککەوتن و هاوتاکردنە، بەدڵنیاییەوە ئەمەش دەکرێت بەڵام هێشتا کاتەکەی دیارنییە.
بەوتەی هادی ئەکرەم، تا ئێستا هێزەکانی 70 سەرجەم فایلەکانیان تەواو نەبووە و ڕێکارەکانیان تەواو نەکراوە، بۆ ئەوەی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەوانیش بیخەنە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە