ئاڤا نیوز
چەند پێشمەرگەیەک سەر بە لیوای پێنجی پیادەی شارەزوور لە ساڵی 2022 بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەست دەدەن و بەپێی یاساش بە شەهید هەژمار ناکرێن. کەسوکاریان لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن بە شەهید تۆمار بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج پێشمەرگە بە ناوەکانی (تاهیر عەبدوڵڵا، جەمال جەلال، توانا نەسرەدین، سەروەر ئەنوەر، ئەردەڵان جەمال)، سەر بە لیوای پێنجی پیادەی شارەزوور کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوون، ئەرکیان لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ئیدارەی گەرمیان بووە، لە ڕۆژی 1-10-2022، کە ئەرکیان تەواو دەبێت لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ و لە نزیک دەربەندیخان توشی کارەساتێکی دڵتەزێن دەبن و هەر پێنجیان گیان لەدەست دەدەن، کەسوکاریان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، وەکو هەر شەهیدێکی دیکەی کوردستان تۆماریان بکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهید و زیندانییانی سیاسیی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەبێت لە وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانی وەزارییان بۆ دەربکرێت، دواتر دۆسییەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان بکرێت، ئێمەش ڕاستەوخۆ تۆماری دەکەین و لاریمان نییە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە کرد، سەرچاوەیەک وتی:
- یاسای ژمارە 38ی خانەنشینی ساڵی 2007ی هەمووارکراو جێبەجێ دەکرێت، هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە تاوەکو ئەو پێنج پێشمەرگەیەی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە بە شەهید تۆمار بکرێن.
- لیژنەی هەڵسەنگاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر ئەم جۆرە کەیسانە کردووە، بەڵام بۆ ئەم جۆرە کەیسانە ناچارن لەبەر نەبوونی پاڵپشتی یاسایی بگەڕێنەوە بۆ یاسای تایبەت بە سوپا و بەرگری عێراقی ساڵی 1978 کە 15 جۆر مردنی تێدایە بۆ ئەوەی بە شەهید تۆمار بکرێن، بەڵام بابەتی هاتووچۆی تێدا نییە و نایگرێتەوە، مەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
29 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت