مەسەدە لەبارەی "کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى" داوایەک لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 15 شوبات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، وێنە: ANF
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەکات، چاو بە پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى بخشێننەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 12ی شوبات پێکهاتەی لیژنەیەکى حەوت کەسی بۆ ئامادەکاریى کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى سووریا بڵاوکرایەوە، بێ ئەوەی هیچ ئەندامێکی کوردی تێدابێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە "نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتە سووریاییەکان ناکات، هاوکات پەراوێزخستنێکی ڕوون و ئاشکرای هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکان هەیە، کە ڕێژەیەکی گەورە و بەرچاو لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی سووریا پێکدەهێنن پەراوێزخستنیان پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەمای هاوبەشی نیشتمانییە.
لەلایەکی دیکەوە: لە پەراوێزی کۆنفرانسی پاریس لە 13ی شوبات کە تایبەت بوو بە سووریا بە بەشداریی 20 وڵات و ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی. ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ستایشی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد. لە ڕاگەیێندراوی کۆنفرانسەکەشدا بە پێویست زانراوە هەموو لایەنەکان بەشداری لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی لە سووریا بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لیژنە حەوت کەسییە بە بڕیارى ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر پێکهێنراوە، کارى ئەو لیژنەیە ئامادەکارییە بۆ کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانیی لایەنەکان، وەک قۆناغى بەر لە هەڵبژاردن لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە