
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی کۆمپانیای ئەیرباس بۆ هێلیکۆپتەر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی کۆمپانیای ئەیرباس بۆ هێلیکۆپتەر کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پەلەکردن لە ڕادەستکردنی هێلیکۆپتەری سەربازیی بە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو بەغدا و ئەیرباس ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش بڕیاربوو لە سەرەتای ئەمساڵدا، کۆمپانیاکە 14 هێلیکۆپتەر بۆ عێراق دروستبکات کە 12یان هێلیکۆپتەری سەربازیین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە:
- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ ستیڤان تۆمی، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەیرباس کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ڕاهێنان و نوێکردنەوەی سیستمی ئاسمانی عێراق بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا تاوتوێکرا.
- لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕێککەوتنەکانیش کراوە بۆ دابینکردنی هێلیکۆپتەری سەربازیی و پەلەکردن لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە.
- سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە، بەغدا لەگەڵ هەموو کۆمپانیا جیهانییەکان کە خاوەن ئەزموون و ناوبانگێکی باشن هەماهەنگی دەکات و بۆ کارکردنیشیان لە عێراق هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە