
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرینا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی دەکات هەنگاو دژی ڕووسیا بگرنەبەر و کار بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکەوتنی ئەمریکییەکان لەگەڵ ڕووسیا بکەن ئەگەر بێتو کیێڤ بەشدار نەبێت لە گفتوگۆکان.
چیرۆکی سەرەکی: زێلێنسکی لە پانێڵێکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەبەردەم دەیان سەرکردەی جیهان هۆشداری دا لەوەی ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە ئەمریکا پشتگیری ئەوروپای دەکرد. زێلینیسکی لە میانی پانێڵەکەدا وتی، "وای دەبینم کاتی ئەوە هاتووە سوپایەکی ئەورووپی دروست بکەین".
چی ڕوویدا؟ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو، یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی ڤلادمیر پووتین ئەنجامدا و ڕێککەوتن دەست بە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەمەش بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە وڵاتانی ئەوروپا بکات کە ماوەی سێ ساڵە لە پاڵ ئەمریکا پشتیووانی لە ئۆکراینا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پووتین، ترەمپ پەیوەندی بە زێلینسکیەوە کرد، بەڵام هەوڵی نەدا پێشوەختە لەگەڵیدا ڕێکبکەوێت لەسەر ستراتیژی دانووستاندن لەگەڵ ڕووسیا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە