
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتیی دەکات، هەڵوێست و بڕیاری ڕەوتەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر(ڕەوتی نیشتمانیی شیعە) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو زانیاری و ڕاپۆرتانەی باس لە نیازی ڕەوتی سەدر دەکەن سەبارەت بە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاست نین، هێشتا موقتەدا سەدر ،سەرۆکی ڕەوتەکە ئەم بابەتەی یەکلایی نەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەکە زانیاریی زیاتری بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد و گوتیشی، ئەگەری هەیە سەدر لە سێ مانگی داهاتوودا بڕیاری یەکلاکەرەوە پەیوەست بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بدات، هیچ پەیوەندییەکی سیاسیش دەربارەی دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتوو لەگەڵ هیچ لایەنێک لە ئارادا نییە.
زانیاریی زیاتر: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە -پێشتر ڕەوتی سەدر بوو- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداریی کرد و زۆرترین کورسی لەسەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا(73 کورسی)، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2022 کشایەوە.
ئەمەش بزانە: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 18-12-2024 بەشداریی نەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە