حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕەمەزان کاتژمێرێک دەوامی فەرمی کەم دەکاتەوە
- کوردستان
- 19 شوبات
کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کاتژمێرێک دەوامی فەرمی کەمبکاتەوە، دوای ئەو بڕیارە حکومەتی عێراقیش کاتژمێرێک دەوامی کەمکردەوە بە درێژایی ئەو مانگە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، حکومەت بڕیاریداوە بە درێژایی مانگی ڕەمەزان کاتژمێرێک دەوام کەمبکاتەوە، واتا کاتژمێرێک زووتر دەوام تەواو دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێـمی کوردستان ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەوامی سەرجەم فەرمانبەران کاتژمێرێک کەمبکاتەوە، بڕیارەکەش لە 2ـی ئازار تا کۆتایی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکان لە عێراق، ڕۆژی چوارشەممە، 02-03-2025ـی وەکو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد و ڕۆژی 30-03-2025 کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت.
ئەمەش بزانە: وەقفی سوننی لە عێراق تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە سەبارەت بە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین