
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاونیشتمانیان، دەنگۆیەک لە بەکارهێنانی کارەبا ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان چەند نرخێک لەسەر کارەبای 24 کاتژمێری و نرخی ئەمپێری بەکارهێنانی کارەباکە بڵاوکراوەتەوە، کە گومانی لای هاوڵاتییان درووست کردووە. ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ وردەکارییەکانی هەژمارکردنی پارەی هاوبەشان کردووە .
لێدوانی فەرمی: ڕێبین کامەران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پرۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرۆژەی ڕووناکی بەپێی نرخی ئەمپێر کار ناکات، بەڵکو بەگوێرەی بەکارهێنان (کیلۆوات) کار دەکات، بەمەش وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان، لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانە نەک نرخێکی دیاریکراو بۆ ئەمپێری کارەبا.
گوتیشی، ئەو دەنگۆ و ژمارانە ڕەتدەکەینەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تێیدا نرخ و ئەمپێر بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دیاری کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە تا ساڵی 2026، پرۆژەکە بگاتە تەواوی ناوچەکان.
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی جێبەجێ دەکرێت، سەدان مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاکبوونەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران