
مریشکی سپی
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە نرخی مریشکی سپی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت، 'لیژنەکانی چاودێری بازاڕ و بازرگانی لە قایمقامییەتەکان، دەتوانن نرخ کۆنترۆڵ بکەن'.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ناڕەزایەتیی هاونیشتمانییانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەهۆی ئەوەی نرخی یەک کیلۆ مریشک 400 بۆ 500 دینار بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەرهەمهێنان لەسەرە وەزارەتی کشتوکاڵە، بەڵام لیژنەکانی چاودێری بازاڕ و بازرگانی لە قایمقامییەتی ئیدارەی شارەکان، دەتوانن بەدواداچوون بۆ کۆفرۆش و دوکانەکان بکەن و نرخەکان کۆنترۆڵی بکەن.
زانیاریی زیاتر: فیراس سدیق دەڵێت: نرخی یەک کیلۆ مریشک لە وەرزی زستاندا لەسەر خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان دوو هەزار و 400 دینارە، لە وەرزی هاویندا نرخەکەی بە دوو هەزار و 200 دینارە، بۆیە ئەگەر کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار و 600 دینار بگاتە دەستی هاووڵاتی ئاساییە، لەوە زیاتربێت گرانە و قۆرغکردنی بازاڕە، کەمتریش بێت زەرەری خاوەن کێڵگەی پەلەوەرییەکانە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ نرخی مریشک کردووە، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بڕێکی زۆر مریشک خراوەتە بازاڕەوە، بۆیە نرخەکەی 300 بۆ 500 دینار دابەزیووە، یەک کیلۆ مریشک ئێستا لە بازاڕدا سێ هەزار بۆ سێ هەزار و 250 دینارە، بەڵام دوێنێ یەک کیلۆ مریشک بە سێ هەزار و 600 دینار بوو.
زانیاریی تایبەت: دوو مانگە هێلکەی تروکێنەر لە تورکیاوە نەهاتووەتە هەولێر و دهۆک، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی دوو هەزار کێڵگەی پەلەوەری گەورە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەرهەمی ئەم کێڵگانە پێداویستی ناوخۆ پڕدەکەنەوە و 40%ـی بەرهەم بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە