
یەکێک لە شەوقامەکانی بەغدای پایتەختی عێراق
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی پێوەرەکانی گەندەڵی بۆ ساڵی 2024، کە لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە. لە کۆی 180 وڵاتی جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا عێراق لە پلەی 140هەمین دێت.
وێنە گەورەکە: گەندەڵی بووەتە دیاردەیەکی جیهانی و باڵی بەسەر هەموو بوارەکانی ژیاندا کێشاوە هەموو پێکەوە و باس لەوە دەکەن کە گەندەڵی لە هەر شوێنێک بێت دەبێتە کۆسپ لەبەردەم بووژانەوەی ئابووری و گەشەکردنیدا، عێراقیش ساڵانێک بەو دەردەوە گرفتار بووە و بووەتە بەڵایەک کە ڕێگەی لە پێشکەوتنی گرتووەوە لە سەرجەم سێکتەرەکان.
لێدوانی فەرمی: د.فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕایگەیاند: عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لە ڕیزبەندی جیهانیدا بەدەستهێناوە. لە کۆی 100 خاڵ 26 خاڵی بەدەستهێنا و ڕیزبەندییەکەی بەرزکردەوە بۆ پلەی 140ی جیهانی لە کۆی 180 وڵات، بەراورد بە ساڵی 2023 سێ خاڵ بەرزبووەتەوە.
بە گوتەی غەراوی، عێراق شایەتحاڵی پێشکەوتنی بەرچاو بووە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ماوەی نێوان مانگی ئابی 2023 تا تەمموزی 2024، بەگوێرەی ئەوەی لە دووەم ڕاپۆرتی بەرنامەی بەدواداچوونی دادگاییکردنی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵیدا دەرکەوتووە، کە لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) بە هاوکاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئامادەکراوە.
زانیاریی زیاتر: عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبی دێت، پێش وڵاتانی وەک سۆماڵ، سووریا، سوودان، یەمەن، لیبیا، ئێریتریا و لوبنان، لەبەرامبەردا ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە و لە پلەی 23ی جیهانیدا وەک کەمترین وڵاتی گەندەڵ لە ناوچەکەدا.
دۆسیەکانی گەندەڵی ئەوانەی لە دادگاکان بەدواداچوونیان بۆ کراوە:
ساڵی 2024 بەدواداچوون بۆ 170 دۆسیە کراوە..
ساڵی 2023 بەدواداچوون بۆ 150 دۆسیە کراوە.
ڕێژەی 13٪ لە بەدواداچوونەکان بۆ دۆسیەی گەندەڵێ لەنێوان ساڵی 2023 بۆ 2024 زیادیکردووە.
ژمارەی تۆمەتبارانی سزادراو
ساڵی 2023، 231 تۆمەتبار سزا دراون
ساڵی 2024، 371 تۆمەتبار سزا دراون
جیاوازییەکە لەنێوان هەردوو ساڵەکە 140 سزادراو زیادیکردووە بە ڕێژەی 60.6٪
ژمارەی ئەوانەی سزادراون
ساڵی 2023، 63 کەس سزادراون
ساڵی 2024، 73 کەس سزادراون
جیاوازییەکە لەنێوان هەردوو ساڵەکە 10 سزا زیادیکردووە بە ڕێژەی 15.9٪.
ژمارەی ئەو دۆسیانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە
ساڵی 2023، 21 دۆسیە بووە
ساڵی 2024 بۆ 19 دۆسیە دابەزیووە
ژمارەی ئەو دۆسیانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ دووبارە دادگاییکردن
ساڵی 2023، 10 دۆسیە بووە
ساڵی 2024، بۆ 4 دۆسیە دابەزیوە
دادگاییکردن بەشێوەی ئامادەنەبوون
ساڵی 2023، 32 دۆسیە بووە
ساڵی 2024 بۆ 19 دۆسیە دابەزیوە
وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، 28 دۆسیە لە پێشەنگی لیستەکەدایە
وەزارەتی دارایی، 17 دۆسیە
ئەمینداریەتی بەغدا، 14 دۆسیە
وەزارەتی داد، 12 دۆسیە
دەستەی وەبەرهێنان، 8 دۆسیە
دۆسیەکانی گەندەڵی بەگوێرەی پارێزگاکان
65٪ دۆسیەکان لە بەغدان
دۆسیەکان لە بەغدا لە 72 دۆسیەوە لە ساڵی 2023، بۆ 111 دۆسیە بۆ ساڵی 2024 بەرزبووەتەوە
پارێزگاری ئەنبار 13 دۆسیە
دۆسیەکانی گەندەڵی لە پارێزگاکانی بابل، نەینەوا و کەربەلا شایەتی زیادیان کردووە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە