فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون لەبارەی ڕاگرتنی هاوکاریی لیوا هاوبەشەکان دەکات
- بزنس
- 24 شوبات
ئاڤا نیوز
ژمارەک پێشمەرگەی سەر بە فەوج و لیوا هاوبەشەکان، کە فەرماندەکانیان گۆڕاون، بێ بەش بوونە لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو فەوج و لیوا هاوبەشانەی فەرماندەکانیان گۆڕاوە ماوەیەکە هاوپەیمانان هاوکارییەکانی ڕاگرتوون، 430 کەس لەو پێشمەرگانەی سەر بەو لیوا هاوبەشانە داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کێشەکەیان بەرەو چارەسەر بوونە، وەزارەت فەرماندەی بۆ فەوج و لیواکان دیاریکردووە و بڕیاریشی لەسەر داوە، بەڵام هاوپەیمانان وردبینی ئەمنی بۆ ئەو ناوانە ئەکەن، وردبینییەکەش مانگێک تا سێ مانگ ئەخایەنێت.
گوتیشی، هەرکاتێک وردبینییەکەی هاوپەیمانان تەواو بوو، ئەو کاتە هاوکارییەکە خەرج دەکرێتەوە، بەڵام قەرەبووی ڕاگرتنی هاوکارییەکە لەو ماوەیەدا ناکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە، لەمەولا پێش گۆڕینی فەرماندەکان، ناوەکان بۆ هاوپەیمانان دەنێرێت، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بکەن، دواتر گۆڕانکاری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە