
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA)
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتەکە بە شێوەیەکی نهێنی ئامادەکراوە و ئاژانسی فڕانس پرێس توانیویەتی دەستی پێ بگات و بەشێک لە زانیارییەکانی بڵاو بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، کە چوار مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئێران تاوەکو 8-2-2025 بڕی 274.8 کیلۆ یۆرانیمی پیتێنراو بە ڕێژەی 60٪ هەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ڕێژەیە لە مانگی نۆڤەمبەردا 92.5 کیلۆگرام بووە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەمە مایەی ''نیگەرانیی جیدییە'' چونکە ئێران تەنیا دەوڵەتی نائەتۆمییە کە پیتاندنی یۆرانیۆم تا 60٪ بەرز دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مانگی دیسێمبەر ئێران ڕایگەیاند پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو نە ڕێژەی 60٪ زیاد بکات، بەمەش نزیک دەکەوێتەوە لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی 90٪ کە بە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بەکار دەبرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە