
کەنەدا کارەبای چوار ملیۆن ماڵی ئەمریکا دابین دەکات، وێنە: kxrb.com
ئاڤا نیوز
حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لە سەپاندنی باج لەسەر کاڵاکانی کەنەدا بەردەوام بێت، ئەوا وڵاتەکەی نرخی دابینکردنی کارەبا لەسەر شارەکانی ئەمریکا زیاد دەکات، یاخود بەتەواوەتی کارەبا لە شارەکانی ئەمریکا دەکوژێننەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ سەپاندنی باجی 25% لەلایەن دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەو کاڵایانەی کە لە کەنەدا و مەکسیکەوە هاوردە دەکرێن، سەرکردەکانی ئەمریکا و کەنەدا هەڕەشە لە یەک دەکەن و تەنانەت کەنەدا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە پارەی زیاتر لە کارەبای شارەکانی میشیگان و نیویۆرک و مینیسوتا وەربگرێت، یان بیکوژێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆگ فۆرد، سەرۆکوەزیرانی ئۆنتاریۆی کەنەدا لە ئەکاوتنەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ بەرپرسانی شارەکانی نیویۆرک و میشیگان و مینیسوتا کردووە و ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەن بۆ زیادکردنی باج بە ڕێژەی 25% لەسەر ئەو کارەبایەی کە دەیداتە ویلایەتەکانیان، ئەگەر سەپاندنی ئەو باجانەی ترەمپ دیاریکردوون بەردەوام بێت، ئەگەر ناچار بن درێغی ناکەن لە زیادکردنی پارەکەی یان کوژاندنەوەی کارەبا بەتەواوی لە ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە: لەمیانی وتاری فەرمی دۆناڵد ترەمپدا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، سەپاندنی باجی زیاتر بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەمریکایە و جارێکی دیکە ئەمریکا دەبێتەوە بە وڵاتێکی گەورە، هەرچەندە ئەم هەنگاوە دۆخی ناهەموار دروست دەکات، بەڵام لەگەڵ دۆخەکەدا ڕادێن.
ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو ئەمریکا 27 ملیۆن و 220 هەزار و 531 مێگاوات کارەبای لە کەنەدا هاوردە کردووە و نزیکەی چوار ملیۆن ماڵی ئەمریکی سوودیان لێ بینیوە.
باکگراوند: حکومەتی کەنەدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، بە ڕێژەی 25% باج لەسەر ئەو کاڵایانەی ئەمریکا دەسەپێنێت کە بەهایان دەگاتە ملیاران دۆلار و لەگەڵ هەنگاوەکانی ئەمریکا دژ بە کەنەدا بڕی سەپاندنی باجەکان زیاد دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە