
موقتەدا سەدر، ڕابەری بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕابەری بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە سەرکۆنەی شەڕ و گرژییەکانی ئەم دواییەی سووریا و بە ئامانجگرتنی عەلەوییەکان دەکات، هاوکات داوا لە حکومەتی نوێی سووریا دەکات دووربکەوێتەوە لە "توندوتیژی و تائیفەگەری".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕابەری بزووتنەوەی نیشتمانی شیعە لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: هەواڵی دڵتەزێنمان لە سووریاوە پێدەگات، کە حکومەتی نوێ، عەلەوییەکان دەکاتە ئامانج، ڕەنگە ببێتە پاکتاوکردنی تائیفی. سەدر داوای لە حکومەتی سووریا کرد دووربکەوێتەوە لە توندوتیژی بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەکرێن بە داعش و تیرۆریست.
زانیاریی زیاتر: هاوکات سەدر داوا لە پێکهاتەی عەلەوەی دەکات، بە ژیرانە و وریاییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی یەکڕیزیی سووریا و دروستنەکردنی پاساو بۆ توندڕەوەکان و بەدەستەوەنەدانی دەرفەت بۆ ئەوانەی لە چاوەڕوانیدان و هەوڵی داگیرکردنی سووریا دەدەن، وەک "ئیسرائیل و لایەنگرانیان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنجشەممەی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان چەکدارانی عەلەوی و هێزە ئەمنییەکانی سووریا دروست بوو لە کەناراوەکانی سووریا، کە بە "توندوتیژترین" شەڕ دادەنرێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی دووەمی 2024.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییانەوە تاوەکو ئێستا هەزار و 18 کەس کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە