کۆمیسیۆنی عێراق: دەمانەوێت هەڵبژاردنی داهاتوو ڕێژەی بەشداری بۆ نزیکەی 70% بەرزبکەینەوە
- عێراق
- 9 ئازار

هاونیشتمانییەک لەکاتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە چڕی بەردەوامە و دەیانەوێت بە گرتنەبەری ڕێکاری فراوان گەرەنتی پاک و بێگەردی پرۆسەکە بکەن، تا 20 ملیۆن دەنگدەر بهێننە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە کۆتایی ساڵی 2023 بەڕێوەچوو، لە کۆی 26 ملیۆن دەنگدەر تەنیا 6 مليۆن و 600 هەزار کەس دەنگیاندا و ڕێژەی بەشداریی 25% بوو، ئەوەش نیشانەی پرسیاریی لەسەر متمانەی هاووڵاتیان بە کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق دروست کرد.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و ئێستا بە چڕی کار لەسەر پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کۆمیسیۆن خواستی ئەوەی هەیە بە ڕێکارەکانی، دڵنیایی بە هاووڵاتیان بدات و متمانە بۆ پرۆسەی دەنگدان بگەڕێنێتەوە، تا لانیکەم 20 ملیۆن دەنگدەر بێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەوەش نزیکەی 70%ی ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدان دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە