
وێنەی سەرۆکی ئۆکراینا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین
ئاڤا نیوز
لەدوای کۆبوونەوەی شاندێکی ئەمریکا و ڕووسیا، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی ڕیازی پایتەختی سعوودیە دەکات و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا لە هەوڵی نێوەندگیریدا لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بڕیارە لەماوەی داهاتوو کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیە بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 10-3-2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، سەردانی ڕیازی پایتەختی سعوودیە بکات و لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە و دواتریش لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆ ببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی 11-3-2025 کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندێکی ئەمریکی، بە سەرۆکایەتیی ستڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی ئۆکراینی بەڕێوە بچێت. چاوەڕێ دەکرێت زێلێنسکی و ویتکۆف گفتوگۆ لەسەر چوارچێوەیەک بۆ ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی دابڕێژن.
باکگراوند: سعودییە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان وڵاتاندا گێڕاوە و کۆبوونەوەی شاندەکانی ئەمریکا و ڕووسیاش هەر لە ڕیاز بەڕێوەچوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات