
دیمەنی چەکدارانی سوپای سووریا لە لازقییە
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی سووریا و وڵاتانی دراوسێی لە عەممان بە دەرکردنی چەند ڕاسپاردەیەک کۆتاییهات و تیایدا جەختکرایەوە کە ئاسایشی دیمەشق بنەمای ئاسایشی ناوچەکەیە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعشیش بڕیاردرا ناوەندێکی هاوبەشی هەماهەنگی دابمەزرێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پەیوەست بە پێشهاتەکانی سووریا دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، ڕۆژی یەکشەممە لە عەممان کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە، بەرگریی و هەواڵگریی سووریا، عێراق، ئوردن، لوبنان و تورکیا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە هەر پێنج وڵاتەکە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیان کردەوە کە پشتیوانی گەلی سووریا دەبن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، هاوکات پشتیوانی خۆشیان بۆ پاراستنی مافی هەموو سوورییەکان دووپاتکردەوە.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکە:
- ڕێکاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و چەک تاوتوێ کرا.
- دەستدرێژیی و فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل بۆ ناوخاکی سووریا سەرکۆنە دەکەین و داوای جوڵەی نێودەوڵەتیی دەکەین بۆ پابەندکردنی ئیسرائیل بە کشانەوەی لە سووریا.
- ناوەندێکی هاوبەشی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی داعش دادەمەزرێنین، بۆ پشتیوانی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەجۆرێک لە دەرئەنجامدا ببێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ڕێکخراوە کە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی سووریا و جیهان، لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانەکانی داعش.
- پێشوازی لە دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانی سووریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە دەکەین، بەپێویستی دەزانین سزاکانی سەر سووریا لاببرێن.
- مانگی داهاتوو لە تورکیا دووەم کۆبوونەوەی هەر پێنج وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت و لەسەر هەندێکی پرسی دیکە بڕیاری پێویست دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە