
وێنەی كۆبوونەوەكە- پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
دیوانی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگار کۆبووەوە، جەخت لە تووندکردنی چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان کرایەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت " ڕێگە بە کەس نادرێت نرخی خۆراک و پێداویستیەکان گران بکات".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: نابێت ڕێگە بدرێت هیچ کەس، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بقۆزیتەوە و یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکانی قائیمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپێردران لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکەن کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەخت لە تووندکردنی چاودێریکردنی بازاڕ و نرخەکان کرایەوە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان، بەدواداچوون و پشکنینی هەموو کۆگا و شوێنەکانی خۆراک و دەرمان بەردەوام دەبێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی خۆراک و دەرمانی خراپ و ماوەبەسەرچوو.
بۆچی گرنگە: هەندێک کەس لە کاتی نزیکبوونەوەی ڕەمەزان و بۆنەکاندا هەل دەقۆزنەوە و نرخ لەسەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن، بوونی چاودێری وادەکات ڕێگری لەو کارە بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە