
عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز - عەلی وارد حەموود، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکان لە سەردانێکی مەیدانی بۆ هەردوو بەندەری خۆر و زوبێر
ئاڤا نیوز
بەدواداچوونەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کارەکانی ڕاکێشانی بۆڕیی نوێ بۆ هاوردەکردنی غاز بەردەوامە، ئەمەش وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەو غازەی کە لە ئێرانەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا هاوردەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 12-3-2025، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری نەوتی عێراق عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز و عەلی وارد حەموود، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکان، سەردانی پارێزگاری بەسرەیان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ کارە بەردەوامەکانی بەندەری خۆر و زوبێر، بە تایبەتی ئەو سەکۆیەی کە بۆڕی غازی وشکی هاوردەی پێدەگات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی کارەبا و غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پێداویستییەکانی لە کارەبا پێ دابین بکات، عێراق بەدوای غازی جێگرەوەدا دەگەڕێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەمیانی سەردانەکە بریکاری وەزارەت ستایشی هەوڵەکانی کۆمپانیای جێبەجێکاری کرد بۆ پێشخستنی پرۆژەکە و جێبەجێکردنی لەماوەی دیاریکراو و بەگوێرەی تایبەتمەندییە ئەندازیاری و تەکنیکییە پەسەندکراوەکان، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەکەی لە دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، ڕۆژی 05-02-2025، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە