
دیمەنی شاری کفری - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای کفری چوار چەکداری داعش دەکەونە بۆسەی سوپای عێراق و پێکدادان لەنێوانیان ڕوودەدات و یەکێک لەو چەکدارانە خۆی دەتەقێنێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 19-3-2025، مەفرەزەیەکی پاشماوەكانی داعش لەکاتی پەڕینەوەیان لە نێوان سلێمان بەگ و چیای پەلکانە، کەوتوونەتە بۆسەی سوپای عێراق و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی سنوورەكە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە چەكدارییەكەدا، یەکێک لە داعشەكان خۆی تەقاندووەتەوە و چەكدارێكی دیكەش بریندارە و دوو لە چەکدارەکانیش بەرەو چیای پەلکانەی سنوری خورماتوو هەڵهاتوون.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن ئەو داعشەی كوژراوە، گومان دەكرێت خۆی دەقاندبێتەوە یاخود بۆمبی چێندراو پێیدا تەقیبێتەوە.
چی ڕوویدا: هێزێكی زۆری سوپای عێراق لە ناوچەی پێكدادانەكە لە نزیك كارگەی گەچەكە لە كفری، بڵاوەیان پێ كراوە و ڕێگەی سەرەكی نێوان خورماتوو-كفری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كۆنترۆڵ كراوە، مەترسی پێكدادانیش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران