قائانی لەگەڵ گرووپەکانی مقاوەمە لە عێراق کۆدەبێتەوە و پەیامی تووندیان پێدەدات
- عێراق
- 22 ئازار

ئیسماعیل قائانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە بە نهێنی سەردانی بەغدا دەکات لەگەڵ لایەنە شیعییەکان و سەرکردەی گرووپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کۆدەبێتەوە و پەیامی تووندی تارانیان پێدەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی فشارە نێودەوڵەتییەکان و دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن و هۆشدارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان وەزیری بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێرانیش لەوبارەیەوە پەیامی بۆ گرووپە چەکدارەکان ناردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ، ئیسماعیل قائانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ لایەنە شیعییەکان و سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و حەشدی شەعبی کۆبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: پەیامی فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشەکردن بوو لە گرووپه چهكداره عێراقییهكان لەوەی پابەندی بڕیارەکانی حکومەت بن لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەرەسەندنەکانی غەززە و یەمەن و کارێک نەکەن کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست بکات.
لەلایەکی دیکە: پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا چۆنیەتی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەگوێرەی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ، هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پشتگیریکردن بووە لە پاڵپشتیکردنی ئێران لە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا، تەنانەت بە ئامرازە سەربازییەکانیشەوە.
لە هەمان کاتدا: هێزە شیعییەکان پێیانوابووە، ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وەک یەکن و چارەنووسی سیستمی سیاسی لەعیراق و ئێرانیش بەهەمان شێوەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەر بەگوێرەی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستێکی جیاوازی هەیە، ئەو دەیەوێت هەڵوێستێکی بێلایەن لەبارەی ململانێی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە بگرێتەبەر و دەیەوێت عێراق لەهەر کێشە و گرژییەکی نێوان تاران و واشنتن دوور بخاتەوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کوردێک ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتن بەسەر شاخدا تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات