فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: سەرۆكی ئەنجوومەن شەرعییەتی نەماوە
- عێراق
- 24 ئازار

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، گرافیک؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنەکە ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجوومەن بەدەنگی زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجوومەن کە نوێنەری خەڵکن لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و شەرعیەتی نەماوە، دووپاتیشی دەکاتەوە، پەیڕەوکردنی سیاسەتی پشتگوێخستنی هاوسەنگی و شایستەبوون لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنەوە، وایکردووە زۆرینەی ڕەهای ئەندامان بایکۆتی دانیشتنەکان بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە دانیشتنی ڕۆژی 5-3-2025، بەزۆرینەی ڕەها دەنگیان لەسەر لادانی ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە پۆستەکەی دا، ئەویش لە دادگەی کارگێڕی سکاڵای تۆمارکرد و ڕۆژی 09-03-2025، دادگەی کارگێڕیی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوودی ڕاگرت، تاوەکو دۆسیەکەی لە دادگە یەکلادەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنەکە ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن وەهای نیشاندەدات کە تەنها ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنەکە ئامادەی دانیشتنەکان نابن، بەڵام بابەتە ڕاستییەکە ئەوەیە بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی پشتگوێخستنی هاوسەنگی و شایستەبوون لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنەوە، وایکردووە زۆرینەی ڕەهای ئەندامان بایکۆتی دانیشتنەکان بکەن
- ئامادەنەبوونمان لە دانیشتنەکەی دوێنێی، هەڵوێستێکی کردەیی و وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆیە لەبەرامبەر ئەوەی لە دانیشتنی تایبەت بە لێپرسینەوە ڕوویدا.
- دووپاتی دەکەینەوە کە دەنگی زۆرینەی ڕەها بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن ئەو شەرعیەتەیەی لێسەندووەتەوە کە ڕێگەی پێدەدات بەردەوام بێت لە پۆستەکەیدا.
- سەبارەت بە فەرمانی سالاری (أمر ولائی) دەرچوو لە دادگای کارگێڕی عێراق، ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەست لێی وەستاندنی ڕێککارەکانە بۆ ماوەیەکی کاتی تا بڕیاری دادوەری لەسەر دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە، بەهیچ جۆرێک شەرعیەت بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن ناگەڕێنێتەوە.
- ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندین بە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان کە ڕەتکردنەوەی پستگوێخستنی ئیرادەی زۆرینەیە، پێمان وایە ڕاستکردنەوەی ڕێبازەکە بە ڕێزگرتن لە شایستەبوون و هاوسەنگیەکانەوە دەست پێدەکات، دوور لە سیاسەتی پەراوێزخستن و پێداگری لەسەر پشتگوێخستنی واقیعی سیاسی و یاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە