کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە جارێکی دیکە دواخرا
- عێراق
- 26 ئازار

هۆڵی پەرلەمانی عێراق - مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە جارێکی دیکە دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار بوو کاتژمێر 08:00 ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق لەبارەی چەند پرسێک کۆببێتەوە، گرنگترینیان دەنگدان بوو بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی، بەڵام دوای تێپەڕبوونی دوو کاتژمێر ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەبوو، بەم هۆیەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمشەو تەنیا 123 پەرلەمانتار واژۆی ئامادەبوونیان کرد، ئەمە لەکاتێکدایە ڕێژەی یاسایی پێویستی بە 167 پەرلەمانتارە.
باکگراوند: دووەم شەوی لەسەریەکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵەبجە ناکرێت، شیعە و سوننەکان ڕێگریی لە تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەن، داوا دەکەن هەندێک قەزای عێراق بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا، کوردیش یەک دەنگ ئەمە ڕەت دەکاتەوە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و قبووڵی ناکەن ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکە ببەسترێتەوە.
ئاڤا قسەی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ) هەموویان جەختیان کردەوە لەسەر پرس و دۆزە نیشتمانییەکان کۆدەنگ و یەک بڕیارن، لە داهاتوودا بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان ناکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە