
مانۆڕێکی سەربازی چین لە نزیک تایوان
ئاڤا نیوز
یەک ڕۆژ دوای ئەنجامدانی مەشقی سەربازی بۆ گەمارۆدانی ئەو دوورگەیەی کە پەکین خواستی لەسەرە، چین مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوانی نوێی لە گەرووی تایوان دەستپێکردووە، ئەمەش کاردانەوەی واشنتن و برۆکسلی بەدوا هات و سەرکۆنەی دەکەن.
بۆچی گرنگە: گەرووی تایوان کە هێڵێکی گەورەی کەشتیووانی دەریایی نێودەوڵەتییە، خاڵێکی سەرەکی گرژییە لە نێوان وڵاتە زلهێزەکان، بەتایبەتی چین و ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم مانۆڕە نوێیانە کە پێشتر ڕانەگەیێنرابوون، دوای چەند ڕۆژێک دێت کە پیت هێگسێتی، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە گەشتێکیدا بۆ وڵاتانی ئاسیا، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پاراستنی گەرووی تایوان مسۆگەر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شی یی، گوتەبێژی فەرماندەیی کەرتی ڕۆژهەڵاتی سوپای چین ڕایگەیاند، ئەم مانۆڕە نوێیانە ئامانجیان تاقیکردنەوەی تواناکانی هێزەکانە لە ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکان، سەپاندنی گەمارۆی هاوبەش و ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێریکردن و دەستپێکردنی هێرشی ورد بۆ سەر ئامانجە سەرەکییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی چین بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە گەرووی تایوان، ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە