
ساتی بۆردومانکردنی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا دەکات بەوەی ئەگەر بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە، "باجێکی قورس دەدەن".
بۆچی گرنگە: ئیسرائیل بەرەی شەڕی لە دژی سووریا کردووەتەوە کە ئامانجی گەیاندنی پەیامە بۆ تورکیا، هەڕەشە لە سووریا دەکات بەوەی ڕێگە نەدەن سووپای تورکیا بچیتە ناو خاکی سووریا و مەترسی ئەمنی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل دروست بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: کاتز لە پەیامێکی کە بۆ ئەحمەد شەرعی ناردووە دەڵێت: "جۆلانی ئاگادار دەکەمەوە" ئەگەر ڕێگە بە هێزە دوژمنکارەکان بدەن بچنە ناو سووریا و هەڕەشە لە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بکەن، ئەوا باجێکی قورس دەدەن".
کاتز سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا گوتی: تورکیا ڕۆڵێکی نەرێنی لە سووریا دەگێرێت.
چی ڕوویدا: دوێنێ شەو فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 17 جار هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی حەمما کە پێشتر بنکەیەکی ئاسمانیی سوپای سووریا بووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 9 هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە.
لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێست وەربگرێت و فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە ڕابگرێت و پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ماریڤ"ـی ئیسرائیلی، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی "بوونی تورکیا لە سوریا".
زانیاریی زیاتر: بڕیارە وەزیری بەرگری ئیسرائیل و سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و سەرکردە سەربازییەکانی دیکە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامادەنابێت لەبەر ئەوەی لە هەنگاریایە.
قووڵتر: دەنگۆی دامەزارندنی بنکەی ئاسمانی تورکیا لە سووریا هەیە، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل بە ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندبوو، دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە سووریا، هەڕەشەی ئەمنی دەکاتە سەر ئیسرائیل. ئازادی ئیسرائیل لە سووریا سنووردار دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات