
ئاڵای وڵاتی عێراق و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر هەناردەی کاڵای وڵاتان لەنێویاندا عێراق بۆ ئەمریکا، پەرلەمانتارێکی عێراق داوای دەستبەجێ دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەکەش هەر کاڵایەکی عێراقی هەناردەی ئەمریکا بکرێت بەڕێژەی 39% باجی دەخرێتەسەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زەینەب موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و داخستنی باڵیۆزخانەکە و کۆتاییهێنان بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەمریکا کرد.
زانیاریی زیاتر: موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد سیاسەتی نوێی ترەمپ بە سەپاندنی باجی گومرگی بە ڕێژەی 39% لە دژی عێراق، هەنگاوێکی هەڵکشانە لە دژی ئابووریی بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیاند، بڕیارەکەی ترەمپ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر عێراق نابێت، چونکە کەرتی وزە و نەوت ناگرێتەوە و هەناردەی عێراقیش بۆ ئەمریکا زۆر سنووردارە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە