
لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی بەردەوامە و هاوکات بڕیار لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی دراوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەو حیزبەش باس لەوە دەکات ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی دیکە دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەردەوامە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیەش بڕیاردانە لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆی لەو حیزبە و دووبارە ڕێکخستنەوەی ئیدارەدانە.
زانیاریی تایبەت: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی کە ڕۆژی 6-4-2025 بەڕێوەچوو، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، بە جێگری سەرۆکی یەکێتی دیار کرا، هەروەها دەسەڵاتی تەواوی بۆ کاروبارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی حیزب دەبێت.
- 10 ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبەکە لادەبرێن، هەروەها بافڵ تاڵەبانی خۆی پێنج ئەندامی سەرکردایەتیی نوێی دیار کردووە، کۆی گشتیی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 60 ئەندامەوە دەبێت بە 55 ئەندام.
- ئەمڕۆ بڕیار لەسەر گۆڕینی بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکان دەدرێت، سەرەڕای ئەوەش گفتوگۆ لەبارەی لابردنی مەکتەبی شەهیدان و ڕێکخراوەکان و دروستکردنی مەکتەبی چاودێری وەک بەهێزترین مەکتەبی حیزبی دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، شەوی یەکشەممە بۆ ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕەفعەت عەبدوڵڵا، بە جێگری سەرۆک بافڵ دیار کراوە، بەڵام هێشتا بڕیارەکە نەکراوە بە نووسراو و بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی ڕابگەیەندرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 11-3-2025، ئاڤا وەک یەکەمین میدیای کوردستان، گۆڕانکارییە نێوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی و دیارکردنی ڕەفعەت عەبدوڵڵای وەک جێگری بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران