
دادوەر سدقی سەلیم خان
ئاڤا نیوز
دادوەرێکی کورد لەبەردەم سەرۆککۆماری و سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق وەک ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سوێندنی یاسایی خوارد و دەستبەکار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 10ی ئازاری ئەمساڵ عەبدولڕەحمان زێباری، دوای سێ ساڵ لە کارکردن وەک دادوەر لە دادگەی باڵای فیدراڵی، دەستلەکاركێشانەوەی خۆی لە دادگەکەدا پێشکەش کرد و ئەمڕۆش دادوەر سدقی سەلیم خان زێباری لە شوێنەکەی ئەو سوێندی یاسایی خوارد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر سدقی سەلیم خان نوعمان ئەندامی دادگای فیدراڵی لە بەردەم دکتۆر عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سوێندی دەستووری خوارد.
- لە میانی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکە، سەرۆککۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ دادوەر سدقی سەلیم خان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا خواست و ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتی و پاراستنی دەستوور کرد.
ئەمەش بزانە: بە دەستبەکاربوونی ئەو دادوەرە کوردە، ئێستا کورد دوو نوێنەری لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەیە، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە 12 ئەندام و نۆ ئەندامی فەرمی و سێی یەدەگ پێکدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە