
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەنێت، پاش ساڵانێکی زۆر لە نادادپەروەری و ستەم و وێرانکردنی وڵات و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییان، کۆتایی بە ڕژێمی دیکتاتۆری هێنرا، کە "بە خراپترین دەسەڵات دادەنرێت کە تائێستا حوکمی عێراق و عێراقییەکانی کردبێت".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025، 22 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە عێراق تێدەپەڕێت، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لای زۆرینەی عێراقییەكان بە پرۆسەی ئازادیی عێراق ناسێنراوە و لای بەشێكی دیكەش وەک ئۆپەراسیۆنی داگیركردنی عێراق یان جەنگی سێهەمی كەنداو ناودەبرێت.
پەیامی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەم ڕژێمە نەدەکەوت ئەگەر ئەو قوربانییە گەورەیەی گەلەکەمان لە پێکهاتە جیاجیاکان و هەموو هێزە ئیسلامی و نیشتمانییەکان نەبوایە.
- دەسەڵاتی پەروەردگار وایکرد ڕووخانی ڕژێمی بەعسی ستەمکار هاوکات بێت لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەممەد باقر سەدر و خاتوو ئەمینە سەدری خوشکی.
- لەکاتی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە، جەخت لەسەر گرنگی ئەو دەستکەوتانە دەکەینەوە کە گەلە بەڕێزەکەمان بەدەستی هێناوە لە دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی بۆ ئەوەی مافەکانی هەموو عێراقییەکان بەپێی دەستوور و یاسا دەستەبەر بکات.
-سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ وڵاتەکەمان لە ئارامی و سەقامگیرییەکی بەرچاودایە لەگەڵ دەستپێکردنی چەرخی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە حکومەتەکەمان هەر لەسەرەتای کارە جێبەجێکارییەکانییەوە بەپەرۆشە بۆ بەدیهێنانی، لەڕێگەی هەنگاونان لەسەر ڕێڕەوی بوونیادنانی سیاسی و چاکسازی ئابووری و بەدیهێنانی خواستەکانی ڕۆڵەکانی وڵاتە ئازیزەکەمان.
باکگراوند: ڕۆژی 20ـی ئازار 2003، بە بەشداری 300 هەزار و 884 سەرباز، هێرشی وڵاتانی ھاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق دەستی پێکرد و ڕۆژی 9ی نیسان کۆتایی بە حکومڕانی 35 ساڵەی بەعس لە عێراق هێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات