ئاڤا نیوز
لە سنووری هەولێر جگە لە کەمی بارانبارین، جووتیاران گرفتی کەمی کارەبای نیشتمانیشیان هەیە و دەڵێن ڕۆژانە تەنیا چوار بۆ پێنج کاتژمێر کارەبامان هەیە.
وێنە گەورەکە: گوندی باغەمرەی شەهاب لە سنووری دارەتوو لە هەولێر 16 بیری ئاوی هەیە کە زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی ئەو ناوە بەراو دەکەن، بەڵام کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانی گرفتی بۆ جووتیارانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە و ناتوانن وەکو پێویست سوود لە ئاوی ئەو بیرانە وەربگرن.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا چووەتە گوندەکە و قسەی لەگەڵ کەسێک بەناوی جەمال جەواد کردووە کە تەمەنی 61 ساڵە و جووتیارێکی گوندەکەیە و دەڵێت: تا ئێستا هیچ دەزگایەکی میدیایی نەهاتووەتە لامان کێشەکەمان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیێنێت.
- کێشەی کەمی کاتژمێری کارەبامان هەیە، ڕۆژانە بەسەر یەکەوە چوار بۆ پێنج کاتژمێر کارەبامان هەیە.
- دۆخەکە وا بڕوات لەسەر زەرەر دەڕۆین و ناچارین واز لە پیشەی جووتایاری بهێنین.
لێدوانی فەرمی: قاسم عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای ناحیەی دارەتوو سەبارەت بە گرفتی ئەو جووتیارانە دەڵێت: بە دوو ڕێگا هەوڵی چارەسەرکردن دەدەین:
- دەرخستەیەک کراوە و لەقۆناغی کۆتایدایە بۆ ئەوەی بە بڕی 470 ملیۆن دینار هێڵێکی دیکەی کارەبا لەم هاوینە لە مەحەتەی ناحیەی بێستانەوە بۆ ئەو زەویانە ڕابکێشرێت.
- لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەی ڕووناکی گرفتی جوتیارەکان بۆ هەمیشە چارەسەر دەبێت و 24 کاتژمێر ئاو دەگات بە زەوییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران