پەرلەمانتارێکی دەم پارتی هەواڵی پێکەشکردنی 13خاڵ بە ئەردۆغان ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 12 نیسان

شاندی دەم پارتی و ساتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پێشکەشکردنی لیستێکی داواکاری 13 خاڵی بە ئەردۆغان لەلایەن دەم پارتییەوە، محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، شاندی دەم پارتی هیچ لیستێکی 13 خاڵی پێشکەش بە ئەردۆغان نەکردووە.
چیڕۆکی سەرەکی: کەناڵی سۆزجوی سەر بە جەهەپە، هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، گوایە دەم پارتی لە سەردانەکەی بۆ کۆشکی کۆماری 13 خاڵی وەک داواکاری پێشکەش بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کردووە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم هەواڵە کرد، دەرکەوت دوورە لە ڕاستیییەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەو خاڵانەی میدیاکانی سەر بە جەهەپە کردوویانە بە لیست، لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی پێشووتر باسکراون و خاڵێکی نوێی تێدا نییە.
لێدوانی تایبەت: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕایگەیاند، دەم پارتی هیچ لیست و داواکارییەکی وەک مەرج پێشکەش بە ئەردۆغان نەکردووە، ئەوەی نووسراوە لە لیستەکە، داواکاریی سروشتی ئێمەیە، داواکاریی سروشتی ناکرێت بە داواکاری.
زانیاریی زیاتر: کەماچ سەبارەت بە بڵاوکراوەکانی میدیای سەر بە جەهەپە گوتی: ماوەی 70 ساڵە جەهەپە یەکەمجارە لە سایەی پشتیووانییەکانی کورد دەسەڵاتی وەرگرت، پرۆسەی ئاشتی مەترسی لەسەر ئەوان دروست کردووە و دەترسن بەو ڕێککەوتنەی دەسەڵات و کورد پشتیووانی لەدەست بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "بۆیە بەم جۆرە هەواڵانە دەیانەوێت بڵێن، کورد مەرج و داواکاری ئاشتەوایی قبووڵ دەکات، لە کاتێکدا هەمیشە، دەم پارتی ڕایگەیاندووە، هیچ مەرجێکمان نەبووە بڵێین ئەوە نەکەن، ئەوە نابێت. لای ئێمە تەنیا متمانەکردن بەیەکتر گرنگە. کە متمانە هەبوو کارەکان بە خواستی هەموولایەک تەواو دەبێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین