
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای بەڕێوەچوونی یەکەم دانووستانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، ترەمپ ڕایگەیاند، دانووستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی "بە باشی بەڕێوەچووە.
وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیری عومان، ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدا لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دۆخی ناوچەکە و هەردوولاش کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسفکرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانووستانەکان ڕایگەیاند، دانووستانەکە بە باشی بەڕێوەچوو، ئێستا هیچ شتێک گرنگ نییە تا دانووستانەکان کۆتاییان دێت، بۆیە حەز ناکەم باسی بکەم.
لەلایەکی دیکەوە: کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ویتکۆف دڵنیایی دایە عێراقچی کە ڕێنمایی لە ترەمپ وەرگرتووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەردوولامان ڕێککەوتین لەسەر بەردەوامیی دانووستانەکان، ڕەنگە شەممەی داهاتوو ئێران و ئەمریکا لە ماوەیەکی کورتخایەندا بگەنە ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 19-4-2025 جارێکی دیکە دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامدەرێت، بەڵام بە وتەی عێراقچی، ئەگەر هەیە دانووستانەکان لە عومان نەبێت، بەڵام عومان هەر وەک ئەمجارە نێوەندگیری دەکات
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە