
دیمەنێک لە کەمپی هۆل
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوی کوردستان لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە ماوەی دوو ڕۆژە لە کەمپی هۆل و دەورووبەری دەستی پێکردووە، ژمارەیەک شانەی داعش دەستگیر دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمپی هۆل بە دووری 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە شاری حەسەکە و نزیکەی 13 هەزار عێراقی و 15 هەزار سووری و شەش هەزار کەسی دیکە لە خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعشی تێدایە و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیای نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ئەمنی بۆ کێوماڵکردنی کەمپی هۆل و دەورووبەری لە ڕۆژی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیان ژمارەیەک شانەی نووستووی داعش دەستگیر بکەن.
شێوازی جێبەجێکردن: هەڵمەتە ئەمنییەکە ڕۆژی هەینی بۆ ناو کەمپی هۆل و دەورووبەری دەستپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بە ئامانجی ڕێگریکردن لەوەی شانەکانی داعش هەوڵی دەربازکردنی خێزانەکان بدەن و ئایدۆلۆژیای تووندڕەو بڵاوبکەنەوە و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە لە کەمپەکەدا کاردەکەن، بکەنە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران