
ساتی دەرهێنانی تەرمی گەنجە خنکاوەکە
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت و دوای چەند کاتژمێرێک بەرگریی شارستانی تەرمەکەی دەدۆزیتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: لە خنکانی هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب ئاگادارکراینەوە کە دانيشتووی ڕوومادییە و لە دايكبووی ساڵی 2004ـە، گەنجەکە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوەکەی کردبوو.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەمجارە کەسێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت، تەرمەکەیشی لايەن تيمی ژێرئاوی قەنديل بە کەمتر لە دوو کاتژمێر دۆزرايەوە و ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە.
باکگراوند: بەنداوی ئاقوبان، بەنداویکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ڕووبەری بەنداوەكە 400 هەزار مەتر دووجایە، بەرزییەكەی 31 مەترە، توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە، بەنداوەکە بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، بواری ماسی و ئاودێری سوودی لێ وەردەگیرێ، ڕێگر دەبێت لە ڕوودانی لافاو زیانگەیاندن بە ناوچەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین