دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوەی عێراق کارکردن بە یاسایەک ڕادەگرێت
- عێراق
- 22 نیسان

باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوەی عێراق و بەهۆی ئەوەی یاساکە زیان بە پێگەی وڵات دەگەیێنێت، دادگای فیدراڵی کارکردنی بە هەمواری یاسای پاسپۆرت بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی هەمواری یاسای پاسپۆرت ژمارە 6ی ساڵی 2025، سەرۆکایەتییەکانی عێراق وهەرێمەکان، پەرلەمانتار، وەزیر، ڕاوێژکار و ئەندامانی کەرتی دیپلۆماسی کە ژمارەیان بە 50 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە خۆیان و خێزان و منداڵەکانیان دەدرێت و تا کۆتایی تەمەنیشیان دەتوانن بەو پاسپۆرتەوە گەشت بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر هەمواری یاسای پاسپۆرت سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، هەمواری یاساکە پێچەوانەی دەستوور و یاساکانی تایبەت بەم بوارەیە و ئەگەر جێبەجێ بکرێت، زیانێکی زۆر بە پێگە و ڕیزبەندی پاسپۆرتی عێراق لەنێوان وڵاتانی جیهان دەگەیێنێت و بەئاسانیش زیانەکە قەرەبوو ناکرێتەوە، بۆیە داوای کردووە فەرمانێکی سالاریی دەربکرێت و کارکردن بە یاساکە ڕابگیرێت.
- دوای سەیرکردنی سکاڵاکەی وەزیری دەرەوە بۆیان دەرکەوت سکاڵاکە پێویستی بەوەیە فەرمانی سالاری بۆ دەربکرێت، بۆیەش بە کاتی کارکردن بە یاساکەیان ڕاگرت، هەرچەندە ئەم ڕێکارە لەناو دەستوور و یاسای دادگاکەشدا ئاماژەی پێنەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە