
پارێزگاری هەولێر ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکات
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تارانی پایتەختی ئێرانە، دوێنێ دووشەممە لەگەڵ پارێزگاری تاران ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن واژۆ کراوە و ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە نۆ خاڵە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی سنوورێکی فراوانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران، دەیان ساڵە پەیوەندییەکی پتەوی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ناوەرۆکی ئەو لێکتێگەیشتنەی بڵاوکردەوە کە لەنێوان پارێزگاری هەولێر و محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری تاران واژۆ کراوە.
ئەمە دەقی لێکتێگەیشتنەکەیە:
- ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی کارکردن بۆ هاووڵاتیانی هەردوو پارێزگا لە کارووباری بازرگانی و بانکیدا.
- بەهێزکردنی ڕاوێژکاریی بازرگانیی ئێران لە هەولێر.
- ئاسانکاری بۆ کاروباری گومرگی، هەولێر لەگەڵ بەغدا هەوڵ بدات بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر کاڵا و بەرهەمە زانستییەکان.
- ئاڵوگۆڕی شاندی بازرگانی، ئەنجامدانی کۆنفرانس و پێشانگا، هەروەها ئاڵوگۆڕی ئاماری بازرگانی و زانیاری لە پێدانی لیستی کەلوپەل و مەرجە پەسەندکراوەکانی هەردوو پارێزگاکە.
- فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا لە بواری هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریی بەتایبەتی لە پیشەسازیی بیناسازیی و دامەزراندن.
- فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا لەبواری گەشتوگوزاریی پزیشکی، هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی فێرکاری، پزیشکی و دەرمان، ڕۆشنبیری و وەرزشی نێوان هەردوو پارێزگاکە.
- ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری توێژینەوە و دەستکەوتەکان لە بوارەکانی پیشەسازیی و بایۆتەکنەلۆجی، ئەندازیاری پزیشکی، پڕۆژەی زانستی و نانۆتەکنەلۆژیا، و ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی قوتابیانی پارێزگای هەولێر لە پارێزگای تاران.
- ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەرزی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو پارێزگای تاران و هەولێر لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان، بە هەماهەنگی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئێران.
- فراوانکردنی ئاڵوگۆڕەکان و جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی بەشداریکردنی زانیارییە گشتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دژی هێرشی ئیسرائیل هاتنە دەنگ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران