
دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵای ئاوی لە نێوان کوەیت و عێراق بۆ 22ـی حوزەیران دواخست.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2023 دادگای فیدڕاڵی ڕێککەوتنی دەریایی خۆر عەبدوڵڵای لەنێوان کوەیت و عێراق بە نادەستووری لەقەڵەمدا، بەهۆکاری ئەوەی لە پەرلەمان دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانی بەدەستنەهێناوە کە مەرجێکی دەستوورییە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ئەم بڕیارەی دادگاش کێشەی بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق دروستکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای هەریەکە لە لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران تاوتوێ بکات کە تیایدا داوایانکردبوو دادگاکە پێداچوونەوە بە بڕیارێکی خۆیدا بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاویی نێوان عێراق و کوەیت کە ڕۆژی 4ی ئەیلوولی 2023 دەریکردووە.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر ئەم بابەتە بۆ ڕۆژی 22ـی مانگی حوزەیران دواخست، ئەوەش مانای وایە بڕیاردانی دادگا لەسەر ئەم بابەتە دەکەوێتە دوای لوتکەی عەرەبی لە 17ـی ئایاری ئەمساڵ، بەوەش هەم گریمانەی ئامادەبوونی سەرکردەکانی عەرەب زیاتر دەبێت و پشتیوانانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەش بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە، کاتی زیاتریان لەبەردەست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە