
ئەو پاسەی کە ئەمڕۆ لە سلێمانی وەرگەڕا
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی پاسێکی قوتابیان وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە 21 کەس برینداربوون، بریندارەکان گەیێنراونە نەخۆشخانە.
لێدوانی فەرمی: سامان نادر، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە نزیک سەیرانگەی کونە ماسی پاسێک وەرگەڕاوە، پاسەکە 20 قوتابی تێدا بووە و 14 لە قوتابییەکان بریندار بوونە، هەموو بریندارەکانیش گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی شار.
- قوتابییەکان چوونەتە گەشت و سەیران و لەکاتی گەڕانەوە پاسەکەیان وەرگەڕاوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، قوتابیانی قوتابخانەی برایەتی بنەڕەتی لەکاتێکدا چوون بۆ سەیران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون، تاوەکو ئێستا 14 قوتابی کە باری تەندروستییان ناجێگیر بووە، لەگەڵ چوار مامۆستا و فەرمانبەر، لەگەڵ سێ منداڵی مامۆستا و فەرمانبەرەکان گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.
ئەوەی پێویستە بیزانت: لەو ژمارەیە دوو مامۆستا و دوو قوتابی باری تەندروستییان زۆر خراپە و پێویستان بە نەشتەرگەری هەیە و ڕەنگە لە بەشی چاودێری چڕ بهێڵرێنەوە، ئەوانی تر چارەسەریان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین